كەشناسی: بەفروبارانبارین دەستپێدەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان. ھەور دەبێت لەگەڵ دەستپێكردنی باران لە كاتەكانی نیوەڕۆ، لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 12 و سلێمانی 9 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت بە ئاستی مامناوەندی، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.



