مەسرور بارزانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی باس لە پێشهاتەکانی عێراق دەکات

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە نیگەرانین لە رەوشی ئێستای ناوچەکە و کەشێکی ناسەقامگیریی دروست کردووە.

راشیگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین ناوچەکە ئارامی بۆ بگڕێتەوە و هەرێمی کوردستان لە گرژییەکان بە دوور بخەین و بە پارێزراویی بیهێڵینەوە.