پاسپۆرتی هەولێر ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
داوا لەو ھاووڵاتیانە دەكات سەردانی نووسینگەكانی پاسپۆرت بكەن
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، ئەو ھاووڵاتیانە ئاگادار دەكاتەوە كە پێش سەری ساڵی نوێ مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان کردووە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكانیان سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر بكەن.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە: "ئەوانەی پێش ساڵی نوێ مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان کردووە، سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بکەن (نووسینگەی یەک - نووسینگەی دەوروبەر -نووسینگەی سۆران) بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان".