ژمارەی ئەو كوردانەی لەنێو فرۆكە ئۆكراینییەكە گیانیان لەدەستدا بوو بە 8 كەس
فڕۆكەیەكی ئۆكراینیا لە تاران كەوتە خوارەوە
K24 - ھەولێر
ژمارەی كوژراوە كوردەكانی نێو فڕۆكە ئۆكراینییەكە بۆ 8 كەس بەرز بوویەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر، ناوی پێنج لەو كوردانە ئاشكرا كرابوو كە ئەمڕۆ لە رووداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی ئۆكراینیا گیانیان لە دەستدابوو. جگە لەوان رزگار رەحیمی و دوو ئەندامی بنەماڵەی تێدابووە كە خەڵكی سەقز بوون. رزگار قوتابی دكتۆرای ئەلیكترۆنی بووەو لێكۆڵەر و مامۆستای زانكۆ بووە لە وڵاتی كەنەدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی ئۆکرانی لە جۆری بۆینگ 737 بە 180 سەرنشینەوە لە تاران کەوتە خوارەوە.



