نێچیرڤان بارزانی باس لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە لایەن ئێرانەوە دەکات
نێچیرڤان بارزانی کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا
K24 – ههولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان، رایگەیاند، هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە دۆخەکە.
راشیگەیاند، جەختمان لەوە کردەوە کە دەبێت هەموو لایەک هەوڵی جدی بدەن بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە.
ئاماژەی بەوەشدا، بە سوپاسەوە، فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا پێکەوە کار دەکەن و لێرەش هەمان هەڵوێستمان هەیە.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە، هەموو هەوڵێک دەدەین هەرێمی کوردستان بپارێزین و بۆ ئەوەش لەسەر هێڵین لەگەڵ لایەنەکان.
لەبارەی هێرشەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ئێرانەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیان بەدواوە نەبووە، بەڵام هەموو لایەنەکان زۆر نیگەرانن لەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا هێزەکانی هاوپەیمانان وەدەربنێت، ئێمە پێمان وایە عێراق پێویستی بە هێزی هاوپەیمانانە بۆ جەنگی دژ بە داعش.
روونیشیکردەوە، هیچ لایەنێک بە فەرمی لە هێرشەکان ئاگاداری نەکردوونەتەوە.
H.J