له سه‌فین ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گیریان خواردووه و به‌فر چه‌ند رێگایه‌كی داخستووه
تیمه‌كان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگه‌كانن
K24 – هه‌ولێر:
فازڵ حاجی، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له رێگه‌ی چیای سه‌فین گیریان خواردووه و ژماره‌یه‌ك رێگه‌ی سه‌ره‌كی داخراوون.
فازڵ حاجی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 گوتیشی: ئه‌مڕۆ به هۆی به‌فربارینه‌وه، رێگه‌كانی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان، سه‌فین – هیران، شه‌قڵاوه - هیران، هه‌ریر - بالیسان – رانیه كه به رێگه‌ی "زینه‌تیر" ده‌ناسرێت داخراوون.
روونیشیكرده‌وه، تیمه‌كانیان به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی راماڵینی به‌فر و كردنه‌وه‌ی رێگاكانن بۆ رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له سه‌فین گیریان خواردووه.
داواشی له هاووڵاتیان و شوفێران كرد، هاوكاری تیمه‌كانیان بكه‌ن و ئه‌و رێگایانه به‌كارنه‌هێنن.