ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له چیای پیرس گیریان خواردووه
داوا ده‌كه‌ن به‌هانایانه‌وه بچن
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فربارینه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له چیای پیرس گیریان خواردووه.
له‌مباره‌یه‌وه هاووڵاتییه‌ك له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك خێزان له رێگای چیای پیرس، كه ده‌كه‌وێته نێوان ناحیه‌ی دینارته و ده‌ڤه‌ری بارزان، گیریان خواردووه.
ئه‌و هاووڵاتییه له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ـه‌وه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش ده‌كات، به‌هانایانه‌وه بچن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له‌ناو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی گیریان خواردووه، خێزان، ئافره‌ت و منداڵیش هه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رچه‌نده ئۆتۆمبێلێكی به‌فر ڕاماڵین سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی و چڕی به‌فر بارین فریا ناكه‌وێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ فازڵ حاجی، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له رێگه‌ی چیای سه‌فین گیریان خواردووه و ژماره‌یه‌ك رێگه‌ی سه‌ره‌كیش داخراوون.
فازڵ حاجی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 گوتیشی: ئه‌مڕۆ به هۆی به‌فربارینه‌وه، رێگه‌كانی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان، سه‌فین – هیران، شه‌قڵاوه - هیران، هه‌ریر - بالیسان – رانیه كه به رێگه‌ی "زینه‌تیر" ده‌ناسرێت داخراوون.
روونیشیكرده‌وه، تیمه‌كانیان به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی راماڵینی به‌فر و كردنه‌وه‌ی رێگاكانن بۆ رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له سه‌فین گیریان خواردووه.
داواشی له هاووڵاتیان و شوفێران كرد، هاوكاری تیمه‌كانیان بكه‌ن و ئه‌و رێگایانه به‌كارنه‌هێنن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی باران و به‌فربارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌هۆی به‌فربارین چه‌ندین رێگای سه‌ره‌كی داخران.
H.B