تەندروستی گەرمیان ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیان

داوا دەكات رێنماییەكان لەبەرچاو بگرن

K24 - گەرمیان

بەھۆی ھاتنی شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە بۆ ناوچەكە، تەندروستی گەرمیان ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی تووشی ئەنفلۆنزا نەبن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیا لە راگەیەندراوێكدا بۆ دانیشتووانی ناوچەكە دەڵێ: "بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی سەرماو باران روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ خوار 10 پلەی سەدی دادەبەزن، لەم جۆرە کەش و ھەوایەشدا ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا زیاترە لە نێویشیان دا جۆرە توندەکەشی، ئەگەرچی خۆشبەختانە لە گەرمیان تائێستا ئەمجۆرە دەرنەکەوتوە. لەگەڵ ئەوەی تەندروستی گەرمیان سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ روبەڕوبوەنەوەی حاڵەتەکە، بەڵام باشترین ئامادەکارییەک کە بکرێت لەلایەن خودی ھاووڵاتیانەوەیە، ئەویش بە گرتنەبەری رێگەی خۆپارێزی، بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک کە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی توندتر بکەن، بەشێوەیەک کەسانی بەتەمەن ببرێن بۆ کوتان لە دژی ئەنفلۆنزا لە نزیکترین مەڵبەندی تەندروستی کە ڤاکسین بەردەستە، ھەروەھا مناڵانی توشبووی ئەنفلۆنزای ئاسایی چارەسەر وەرگرن و نەنێردرێن بۆ قوتابخانە، ھەروەھا کەسانی تووشبووی ئەنفلۆنزای ئاسایی سەردانی شوێنە قەرەباڵەغەکان وەک: بازاڕ، زانکۆ و قوتابخانە، مزگەوت، پرسەکان و نەکەن و لەماڵەوە پشوو بدەن".

ھ.م