بومەلەرزە ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند
بومەرزەزانی ھەرێمی كوردستان زانیاری دەخاتەڕوو
K24 - ھەولێر
بومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای دھۆك روویدا و كەشناسی و بومەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، زانیاری لەبارەی گوڕ و قوڵایی بومەلەرزەكە رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 ناوچەی ئامێدی بە دووری 35 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دھۆك بە قوڵایی 15 كیلۆمەتر روویدا.
