كەشناسی: بەفر و باران بەردەوام دەبێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان. ھەور دەبێت لە شارەكان بارانی مامناوەندی دەبارێ و كەش بەشێوەیەكی گشتی سارد دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 11 و سلێمانی و دھۆك 10 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 12 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور لە كاتەكانی بەیانی ئەگەری بارانبارین ھەیە و دوای نیوەڕۆ شەپۆلەكە كاریگەری نامێنێ.