مەسرور بارزانی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

دۆخی ئێستای عێراق و پێشهاتەکانیان تاوتوێ کرد

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/1/9 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزيك کرد و چەند پرسێکی ئێستای ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا کە ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەیبوو، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە گرژبوونی بارودۆخی ناوچەکە لە ئەنجامی رووداوەکانی ئەمدواییە دەربڕی و جەختیشی لە سەر هێورکردنەوەی بارودۆخەکە کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئارامکردنەوەی بارودۆخی عێراق و هاتنەئارای حکومەتێکی کارا و بەرپرسیار لە بەغدا کە پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ هەرێم هەبێت و رێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت .

H.J