سوپای پاسداران له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره نه‌مانویست هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكا بكوژرێت
به مه‌به‌ست بووه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاسمانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، تاران مه‌به‌ستی نه‌بوو سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بكوژێت و ته‌نیا ویستی له جبه‌خانه‌كانیان بدات.
حاجی زاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئێران گوتیشی: ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئۆپراسیۆنی گه‌وره‌تر و جوڵه‌ی داهاتووی سوپای پاسداران.
هه‌روه‌ها گوتی: هیچ شتێك قه‌ره‌بووی تیرۆركردنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، قاسم سوله‌یمانی ناكاته‌وه، ته‌نانه‌ت كوشتنی دۆناڵد تره‌مپیش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێرشێكی ئه‌لیكترۆنییان كردووه‌ته سه‌ر سیستمی كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سیستمی فڕۆكه چاودێرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان په‌كخستووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌یڵێت گوایه زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه، راست نییه و (9) فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی برینداره‌كانیان ده‌گوازته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌رده‌ن و به‌غدا.
دووپاتیشیكرده‌وه، تۆڵه‌ی خوێنی قاسم سوله‌یمانی لێدانی سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكو نه‌مان و ده‌رچوونی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه.