پەیامى نێچیرڤان بارزانى بۆ جەژنى قەولتاس

"هیوادارم سەقامگیرى و ئاسوودەیى بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌سته‌به‌ر بێت"

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قه‌ولتاسی كاكه‌ییه‌كان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كاكه‌یی و یارسانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:

بەبۆنەى هاتنەوەى جەژنى قەولتاسەوە، بەگەرمى پیرۆزبایى لە خوشك و برایانى کاکەیى و تەواوى یارسانان لە هەرێمى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژن لەگەڵ خۆیدا سەقامگیرى و ئاسوودەیى بهێنێت و مایەى خێر و خۆشیى هەموو لایەك بێت.

لە خواى مەزن داواکارم ڕۆژوو و نزاتان قبووڵ بکات، جەژنتان پیرۆز و هەموو ساڵێك بە خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکى هەرێمى کوردستان

9/1/2020