كلدانییه‌كانی هه‌رێم داوایه‌ك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن
بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌بره‌شییه‌ی كلدانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و گرژییه‌ی ئێستا مه‌ترسیداره و به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانمان ده‌كات و كه بێ زار بووه له جه‌نگ و كاریگه‌رییه دڵته‌زێنه‌كانی.
له په‌یامێكدا، كه به زمانی ئینگلیزی مه‌تران به‌شار وه‌رده، مه‌ترانى ئه‌بریشیه‌ى كلدانى له هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ناڵێنین چیتر توانای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دوارۆژی نادیارمان نه‌ماوه. كۆمه‌ڵگه‌كانمان پێویستیان به‌وه‌یه، كه دڵنیابینه‌وه و هیوای ئه‌وه‌مان هه‌بێت، كه عێراق توانای هه‌بێت ببێته وڵاتێكی ئاشتی بۆ ژیان به‌سه‌ربردن نه‌ك ببینه قورباننی لاوه‌كی ململانێی به‌رده‌وام".
هه‌روه‌ها هاتووه: "وه‌ك به‌رپرسانی كڵێسه‌كان هه‌موو كاتێك رێ‌و شوێنی دیاریكراوی خودا ده‌گرینه به‌ر بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و تێگه‌یشتن و ئاخاوتنی دوو لایانه و نه‌ك توندوتیژی. ئێمه یه‌ك ده‌نگین له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ودا بۆ ئه‌وه‌ی بێ باكانه به دوای ئاخاوتنی شارستانیانه و ئاشتی بگه‌ڕێین".
له په‌یامه‌كه‌یدا مه‌تران به‌شار وه‌رده، مه‌ترانى ئه‌بریشیه‌ى كلدانى له هه‌ولێر، داوای كردووه، "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كار بكات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان" و هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "داواكاریمان و ئاواتمان ته‌نها ئاشتییه و ئاخاوتنه كه ببێنه هۆی گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی دادپه‌روه‌ر و ئاشتیانه".