په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌كات

بۆنه‌كانی توركمان ده‌كرێنه‌ بۆنه‌ی فه‌رمی

K24 – هه‌ولێر:

بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو (12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك كۆببێته‌وه‌.

راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌دا چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كرێن.

له‌ باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هاتووه‌، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌م پرسانه‌ تاوتوێ ده‌كرێن: "ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان"، "ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌ بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان" و "خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر".