گه‌شته ئاسمانییه‌كانی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
به‌هۆی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێران گه‌شته‌كان راگیرابوون
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، توركیا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وته‌بێژی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی توركش ئێرلاین تایبه‌ت به كوردستان 24 ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ توركیا بڕیاریدا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگرێت، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان پێكرده‌وه.
ئازاد ئاڵتون، په‌یامنێری كوردستان 24 له زاری وته‌بێژی كۆمپانیا توركییه‌كه گواستییه‌وه، بڕیاری وه‌ستاندنی گشته‌كان ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و دۆخه ئه‌منییه‌ی له ئه‌نجامی هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌ولێر هاتبووه ئاراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌شته‌كان ده‌ستیان پێكردووته‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و ئێرانیش ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه، وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، كه رۆژی هه‌ینی رابردوو له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكاوه كرانه ئامانج، ئێران له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك مووشه‌كه‌وه هێرشی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌ولێر كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه بێت.
به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌شه‌وه توركیا گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ئێران وه‌ستاند و چه‌ندین به‌رپرسی وڵاتی جیهانیش گه‌شته‌كانیان بۆ ناوچه‌كه هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
H.B