بڕیارێك له باره‌ی ئۆتۆمبێله جام ره‌شه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت
ده‌توانن جامی ئۆتۆمبێل ره‌ش بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به رێگاپێدان به‌جام ره‌شكردنی ئۆتۆمبێل جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بڕیاره له رۆژنامه‌ی "وه‌قائیعی كوردستان" ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رۆژی (15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) بڵاوبكرێته‌وه و دوای بڵاوكردنه‌وه‌شی بڕیاره‌كه كاری پێده‌كرێت.
فازڵ حاجی، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ده‌یه‌وت جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ره‌ش بكات، ده‌توانێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ بكات له دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی یاسایی دانی رسوماتی پێویست و ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان ده‌توانێت جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ره‌ش بكات.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)