گواردیۆلا له ئێستادا ته‌نیا بیر له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م 6 یاریزانه ده‌كاته‌وه
گواردیۆلا له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م 6 یاریزانه گفتووگۆی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلا 6 یاریزانی ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو بیانگوازێته‌وه مانچێسته‌ر سیتی.
رۆژنامه‌ی تێلێگرافی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گواردیۆلا راهێنه‌ری مان سیتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی گفتووگۆی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی 6 یاریزان كردووه.
پاو تۆڕێس ناوه‌راستكاری ئیسپانی یانه‌ی ڤیاریال، رۆبن دیاش یاریزانی پورتوگالی یانه‌ی بێنفیكا، بێن چیلوێڵ به‌رگریكاری لای چه‌پی یانه‌ی لێسته‌ر سیتی.
سه‌رچاوه‌كه ته‌نیا ناوی ئه‌و 3 یاریزانه‌ی ئاشكرای كردووه و 3 یاریزانه‌كه‌ی دیكه‌ی بڵاونه‌كردۆته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه داڤید سیلڤا له مان سیتی ده‌ڕوات، پێشبینی ده‌كرێت لێرۆی سانی رووبكاته بایرن میونشن، هه‌ریه‌كه له ئۆتامێندی و گابرێل خیسۆسیش داوای رۆیشتنیان كردووه.
