نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا کۆبووەوە
نابێ عێراق بكرێته گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى کێشەكان
K24 – ههولێر:
نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكی ههرێمی كوردستان، جەختیكردهوه لهسهر دانبەخۆداگرتن و چڕکردنەوەى هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنى ئارامى و سەقامگیرى لە عێراق و ناوچەکە و نەبوونى عێراق بە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى کێشە و ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان.
سایتی فهرمی سهرۆكی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/1/2020 لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە دەیڤید شینكەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك و شاندێكی یاوەری کرد.
ههروهها هاتووه: لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا گرژییەکان و دوایین پێشهاتەکانى دۆخى عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. تیشکیان خستە سهر پەیوەندییەکان و دیالۆگى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، مەترسییەکانى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر و چۆنیەتیى بەرەنگاربوونەوەی بە هاوکاریى و پشتگیریى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى.
سایتهكه ئهوهشی خستووهتهڕوو، پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى داهاتووى حکوومەتى فیدراڵ، خۆپیشاندانەکان و داواکاریى خۆپیشاندارانى عێراق، پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەمەریکا و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو.