پیرۆزباینامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاكه‌ییه‌كان كرد.

بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)ی کاکەییەکان کە رێککەوتی ئەمڕۆیە و دوای تەواوبوونی سێ رۆژی بە رۆژووبوونە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برا کاکەییەکانمان(یارسان) دەکەم بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران. هیوادارم جەژنەکەیان لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن. کاکەییەکان (یارسان) پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کوردن و لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوەژیانە ئاینی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، مافەکانیان پارێزراو دەبێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/1/10