حکوومەتی ئەمەریکا ئامادەیی بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان دەربڕی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ هەینی 2020/1/10  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان برولێی وەزیری وزەی ئەمەریکا گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد، بە تایبەتی لە بواری وزەدا.

وەزیری وزەی ئەمەریکا ، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ وەبەرهینانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان كە کۆمپانیاکانی وزەی ئەمەریکا رۆڵێکی کاراتر بگێڕن لە گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولادا ، بۆ ئەم مەبەستەش لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن