عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر دەکات

عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر دەکات

K24 – هه‌ولێر:

بریارە سبەی سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

میدیاكانی عێراقی بڵاویان کردەوە، بڕیارە سبەی عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ شاندێكی باڵای عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بارودۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی ئێستا تاوتوێ بكات.

دوای دەست بەكاربوونی وەكو سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمە یەكەم سەردانی فەرمی عادل عەبدولمەهدییە بۆ هەولێر.

H.J