لە رووداوێكی ھاتووچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا
كەسێكی دیكەش بریندارە
K24 - سلێمانی
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رووداوی ھاتووچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان - وارماوە، روویدا بەو ھۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری لەسەر رێگای سەرەكی دەربەندیخان - وارماوە وەرگەڕا، لە ئەنجامدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بە سەختی برینداربوو.
ئاماژە بەوەشكراوە، شوفێر و ھەرسێ سەرنشینەكە خەڵكی شاری خانەقینن و رووداوەكە لە ئەنجامی خێرایی لێخوڕین روویداوە.

