شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا لە کۆبوونەوەدان

مەسرور بارزانی و عادل عەبدولمەهدی کۆدەبنەوە

K24 – هه‌ولێر:

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق لەکۆبوونەوەدان.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکان، باس لە ئاڵۆزییەکانی ئەم دوایەی عێراق و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.

پێشتریش، عادل عەبدولمەهدی لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا و  کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی و شاندێکی حکوومەتی عێراق گەیشتنە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرکردایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، عادل عەبدولمەهدی دەگاتە سلێمانى و لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتمانى کوردستان کۆدەبێتەوە.