نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە حكوومەت و گەلی عومان دەكات

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سوڵتان قابووس ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا بە بۆنەی كۆچی دواییی سوڵتان قابووس بن سەعیدەوە، سەرەخۆشی لە سوڵتانی نوێ، هەیسەم بن تارق ئال سەعید و گەلی عومان كرد، ئەمە دەقەکەیەتى:

خاوەنشكۆ سوڵتان هەیسەم بن تارق ئال سەعید،

سوڵتانی عومان، خوا بتانپارێزێ..

سڵاوى خواتان لێ بێت.

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دواییی خاوەنشكۆ، سوڵتان قابووس بن سەعید بن تەیمورمان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی گەرم لە بەڕێزتان و لە ڕێی ئێوەشەوە لە خانەوادەی پایەدارتان و هەموو گەلی عومانی دۆست دەكەم. لە خوای گەورە تكاكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و لەم كۆستە سەختەدا سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێ و گەل و وڵاتەكەتان هەردەم لە ئاشتی و سەقامگیری و پێشكەوتندا بن.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

11/1/2020

H.B