تاران: ئه‌مه‌ریكا ناچاره به‌رامبه‌ر به ئێران دان به دۆڕانی خۆیدا بنێت
به 4 خاڵ وه‌ڵامی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سزاكانی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئیدانه‌كرد و به "هه‌نگاوێكی تاكلایه‌نه‌ی و دووباره‌كراوه و نایاسایی و بێسوود" وه‌سفی كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا له 4 خاڵدا كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش:
- ئه‌مه‌ریكا ناچاره راستییه‌كان قبوڵ بكات و به‌رامبه‌ر به ئێران دانیش به دۆڕانی خۆیدا ده‌هێنێت.
- ئه‌مه‌ریكا هێشتا په‌یڕه‌وی ره‌فتاری تاكلایه‌نانه و نایاسایی و بێ سوود ده‌كات و سووره له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌فتارانه.
- سزا نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه و ئه‌و پیشه‌سازییه‌ی كردووه‌ته ئامانج كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ژیانی ملیۆنان ئێرانی هه‌یه.
- سزا نوێیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشێلكاریه‌كی زه‌قه بۆ بڕیاری 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و پابه‌ندبوونی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای ئێرانی‌دا راگه‌یاندووه.
H.B