كه‌نه‌دا: ده‌بێت ئێران به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه بگرێت
"پێویسته ئێران قه‌ره‌بووی خێزانی قوربانیان بكاته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا دووپاتیكرده‌وه، ده‌بێت ئێران به‌رگه‌ی ته‌واوی به‌رپرسیارێتی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه له‌ئه‌ستۆ بگرێت و پێویسته قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌ش بكاته‌وه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرندی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر له‌و رووداوه كرده‌وه.
ترۆدۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: هێشتا كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌باره‌ی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه له مێشكی‌دا هه‌ن كه تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه، "پێویسته وه‌ڵامی روون و ئاشكرای ئه‌و پرسیارانه‌ی بدرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا بێت كه ئه‌و كاره‌ساته به هه‌ڵه روویداوه یان نا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دان پێدانانی ئێران به خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه"، گوتیشی: "ئێمه پێشبینی هاوكارییه‌كی ته‌واوی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه ده‌كه‌ین و پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و گشتگیر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكرێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ختی كرده‌وه، "خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی كارێكی تۆقێنه‌ره و پێویسته ئێران ته‌واوی به‌رپرسیارێتییه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت". گوتیشی: "قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی كاره‌ساته‌كه به‌شێكی رێكاره‌كانه، كه پێویسته بگیرێته‌به‌ر".
باسی ئه‌وه‌شی كرد، "گرژی ناوچه‌كه كه به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هاتوونه‌ته ئاراوه، بووه هۆی تێكشكاندنی ئه‌و فڕۆكه‌یه" و دووپاتیكرده‌وه، "زۆربه‌ی ململانێكان ده‌بنه هۆی قوربانیدانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان".
وه‌ك ترۆدۆ باسی ده‌كات، "داوای له حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران كردووه، له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هاوكار بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه" و گوتی: "پێویسته به‌وردی كار له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی راستی رووداوه‌كه ئاشكرا بكرێت و وه‌ڵامی هه‌موو پسریارێكیان له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته ده‌ستكه‌وێت".
سه‌باره‌ت به‌و خۆپێشاندانانه‌ش كه له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ساته له تاران سه‌ریانهه‌ڵداوه، ترۆدۆ گوتی: "نه‌ك هه‌ر ته‌نیا خه‌ڵكی ئێران، به‌ڵكو پێویسته ته‌واوی جیهان داوای وه‌ڵامی راسته‌قینه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان ئاشكرا بن و به‌رپرسانی كاره‌ساته‌كه‌ش سزا بدرێن".
ئه‌مڕۆ ئێران دانی به‌وه‌دانا، كه ئه‌و فڕۆكه ئۆكراینییه‌ی رۆژی 8ی ئه‌م مانگه به 176 سه‌رنشینه‌وه له تاران خرایه خواره‌وه، به‌هۆی مووشه‌كێكه‌وه بووه، كه له‌لایه‌ن سیته‌می دژه‌مووشه‌كی وڵاته‌كه‌یانه‌وه به هه‌ڵه ئاراستی كرابوو.
H.B