پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکات

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی دەكات.

بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەكە، ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە دەکات.

هاوکات پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر هەردوو پڕۆژه‌یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و پێشنیازه‌ بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمانیش دەدات.

وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بەرنامەی كار ئاماژەی بۆ كردووە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:.

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،92 ، 96 ، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بریاری (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 90، 91 ،92 ، 96 ، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( 87 ، 88 ،89 ، 92) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.