شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە سبەینوە شەپۆلێكی بەفروباران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "سبەی ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سێیری، لە كاتەكانی بەیانی رۆژی دووشەممە بارانبارین دەست پێدەكات، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سنووری پارێزگای ھەولێر بارانی زیاتر دەبێت، بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەبێت، كاریگەری ئەم شەپۆلە تەنھا رۆژی دووشەممە دەبێت".
