چەندین دەرمانی "جوانکاریی" دەستیان بەسەردا دەگیرێت
لە رێگای ئۆنڵاینەوە دەفرۆشرێن
K24 – ههولێر:
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان، لێژنەی چاودێریی بازاڕ به هاوکاریی ئاسایشی هەولێر – هۆبەی ئابووری و پۆلیسی شارەوانی سەر به قائیمقامیەتی هەولێر، له هەڵمەتێک بۆ سەر ئەو کەسانەی له رێگەی ئۆنڵاین دەرمانی رێگەپێندراو و قاچاخ دەفرۆشن، دوو دوکان داخران.
ئەو دوو دوکانە که دەکەوێته گەڕەکی "عاردی مەلایان" و پێداویستیی جوانکاریی ئافرەتانیان دەفرۆشن، دەرمانێکی زۆری قەدەغەکراو دەستی بەسەردا گیرا.