پێنتاگۆن مه‌رجی ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا: تره‌مپ ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست به گفتوگۆ بكات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" رایگەیاند، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌وێته گفتوگۆ، به‌ڵام نابێت تاران هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته بۆ واشنتن دابنێت.
مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەڵێت: بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان ترەمپ ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بکات.
بەڵام وه‌ك دووپاتی ده‌كاته‌وه، "سەرۆکی ئەمه‌ریکا رەتیدەکاتەوە، وڵاته‌كه‌ی هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئێران قبووڵ بكات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای خستنە خوارەوەی فرۆکە ئۆکراینییەکە له تاران كه تێیدا 176 كه‌س له ره‌گه‌زنامه‌ی جیاواز گیانیان له‌ده‌ستدا و دواتر سوپای پاسداران به‌رپرسیارێتی خۆی له خستنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه راگه‌یاند، جارێکی دیکە خۆپیشاندانەکان لە چەند شارێکی ئێران سەریانھەڵداوەتەوە و درووشمی دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران كرد، چیتر خۆپێشانده‌ران نه‌كوژن، ئازادی ته‌واو بۆ رۆژنامه‌نووسان فه‌راهه‌م بكه‌ن و خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت بۆ هاووڵاتیان بگه‌ڕێننه‌وه.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا و جیهان به وردی چاودێری دۆخی ئێران به گشتی و خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی ده‌كه‌ن.
H.B