دوو تۆمەتبار بە دراوی ساختەوە لە بازاڕی سلێمانی دەستگیر کران

پۆلیسی زانیاری لەبارەیان دەخاتەڕوو

K24 – سلێمانی:

دوو تۆمەتباری بە رەگەز عەرەب لەلایەن پۆلیس لەناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیركران.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی پۆلیسی ڕێكاری زانیاری هەبوو كە لەناوبازاری شاری سلێمانی كچ و كوڕێكی بەڕەگەز عەرەب دراوی ساختەیان پێیە و مامەڵەی پێوە دەكەن، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی تۆمەتباران و توانرا دەستگیریان بكەن".

لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕی 385 هەزار دیناری ساختەی عێراقی".

H.J