دوو "جادووگەر" لە سلێمانی دەستگیر کران

پارەیان لە هاووڵاتیان دزیووە

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانییان دەستگیركرد كە لەڕێگەی تەڕدەستی (سیحر)ـەوە پارەیان لە هاووڵاتیان دزیوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، سكاڵا لەسەر دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانی تۆماركرا كە لەڕێگەی تەڕدەستییەوە پارەیان لەهاوڵاتیان دزیبوو.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "لەناو بازاڕی شاری سلێمانیش بڕی 2500 دۆلاریان لەهاوڵاتییەك دزیبوو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دەركەوت كە تۆمەتباران بەرەو سنوری باشماخ هەڵاتوون،دواتر بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی باشماخ توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن".

پێدەچێت تۆمەتباران تاوانی تریان لەناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان ئەنجامدابێت، چونكە چەند جارێك سەردانی شارەكانی هەولێرو دهۆكیان كردووە، لەئێستادا لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

H.J