مەسرور بارزانی و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دواین پێشهاتەکانی دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد

عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەنەکان هەستیاری بارودۆخەکە لە بەرچاو بگرن

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جنین هينيس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە عێراق کۆبوونەوە و دواین پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراقیان تاوتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق تاوتوێ کرا. ئاماژە بەوە درا کە عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەنەکان هەستیاری بارودۆخەکە لە بەرچاو بگرن.

هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە گرژبوونی زیاتری رەوشەکە لە قازانجی خەڵکی عێراق و ناوچەکە نییە و پێویستە ئاشتی و سەقامگیریی عێراق بپارێزرێت.

باشترکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھەماھەنگی زیاتر لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.