نێچيرڤان بارزانى و پلاسخارت دۆخی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
هه‌ردوولا دوا پێشهات و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامى و سه‌قامگیری بۆ عێراق ده‌ربڕى و جه‌ختى له پێويستيى له‌به‌رچاوگرتنى داوا ره‌واكانى خۆپیشانده‌ران كرده‌وه.
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ خاتوو جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتيی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13/1/2020 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا دوا پێشهات و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق و ناوچه‌كه، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق و داواكارییه‌كانیان، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانی و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانيان له‌مباره‌یه‌وه، خسته به‌ر باس.
تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و پلانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاریكردنی عێراق له‌م قۆناغه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.