ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس گورزێكی قورسی به‌ركه‌وت
هانده‌رانی یوڤێنتۆس هه‌واڵێكی ناخۆشیان پێگه‌یشت
دێمیرالی بەرگریکاری یۆڤێنتۆس بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریکردن دادەبڕێت.
دێمیرالی ٢١ ساڵان لە یاریی بەرامبەر رۆما لە ئەژنۆی تووشی پچڕانی بەستەرەکانی بووە و بەهۆی ئەم پێکانە قورسەی تاکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریکردن داده‌برێت و لە یۆرۆی ٢٠٢٠یش بێبەش دەبێت و ناتوانێت یاریی بۆ هەڵبژاردەی تورکیا بکات.
یانەی یۆڤێنتۆس بەفەرمی دوورەکەوتنەوەی دێمیرالی تاکو کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاندووە، کە بەمەش ماوریزیۆ ساری بەرگریکارێکی گرنگی تیپەکەی لەدەست دەدات.
دیمیراڵ له یانه‌ی فێنه‌رباهچه‌ی توركیا پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2019 له یانه‌ی ساسولۆی ئیتاڵیا به به‌های 18 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی 7 یاری كردووه، یه‌ك گۆڵ و یه‌ك ئاسیستی تۆمار كردووه.
