پەرلەمانی کوردستان وەڵامی قسەکانی حەسەن نەسروڵا دەداتەوە
ئه‌و قسانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی قسه‌كانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی دایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌رله‌به‌رى ئه‌و قسانه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رێبه‌رى حزبوڵای لوبنانی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
هه‌روه‌ها هاتووه: ئەوە هێزی پێشمه‌رگه بوو كه به‌خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشكاند‌و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و مه‌یدانی له برى هه‌موو جیهان رووبه‌ڕووی تیرۆریستانی داعش بووه‌وه‌و قاره‌مانییه‌تی گه‌وره‌ى تۆمار كرد.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌رله‌به‌رى ئه‌و قسانه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رێبه‌رى حزبوڵای لوبنانی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له‌وتارێكیدا هێرشێكى ناڕه‌وای كردۆته‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كهڕهمزی خۆڕ‌اگرى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعشن، ئەوە هێزی پێشمه‌رگه بوو كه به‌خوێنی خۆی ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشكاند‌و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و مه‌یدانی له برى هه‌موو جیهان رووبه‌ڕووی تیرۆریستانی داعش بووه‌وه‌و قاره‌مانییه‌تی گه‌وره‌ى تۆمار كرد.
به‌داخه‌وه بەرپرسانی حیزبەکەی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا به‌شێك بووە له‌و هێرشه ناڕه‌واو نادهستوورییهی كه له ساڵی 2017 كرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. ئێمه وه‌كو نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌فادارین به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه رۆژێك له رۆژان لەگەڵمان هاوکار بووبێت، زیادەڕهویش له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین و وەکو پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری خەڵکی کوردستانیش ئیدانەی بێ ڕێزی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەر سمبولێکی نەتەوەکەمان دەکەین.
پەرلەمانی کوردستان
13-1-2020