له‌ دوكان هۆشداری ده‌درێته‌ هاووڵاتیان

بۆ ئه‌وه‌ی تووشی رووداوی نه‌خوازراو نه‌بن

K24 – دوكان:

قائیمقمییەتی قەزای دوکان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری دایه‌ شوفێران و هاووڵاتیان كه‌ رێگه‌كانی شاخی قەرەسرد، دابان، فریاد و کەلکەسماقی به‌كارنه‌هێنن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە چەند رێگەیەک گرفتی هاتووچۆ درووست بووە. تیمەکانی شارەوانی لایەنی پەیوەندیدار لە هەوڵی پاککردنەوەی رێگا و بانەکاندان.

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و سنووری قەزای دوکانیش بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی وەک ناوچەیەکی شاخاوی بەفرێکی زۆری لێ باریوە و لە رێگاکانی قەرەسرد، دابان، فریاد و کەلکەسماق، گرفتی هاتووچۆ درووست بووە و لایەنی پەیوەندیدار هۆشدری دەداتە شۆفێران ئەو رێگایانە بەکار نەهێنن و هاووڵاتیانیش روو لەو ناوچانە نەکەن تا تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن.

هاوکات تیمەکانی شارەوانی و لایەنی پەیوەندیدار لە سەرجەم ناوچه‌كانی ناوه‌ندی قەزای دوکان چوونەتە ئەو رێگایانە و لە هەوڵی پاککردنەوەیدان.

هەروەها لە رێگەی خەلەکان - رانییەش لە ناوچەی شێخ عبێد گرفتی هاتووچۆ هەیە و تیمەکانی ناحییەکە بەردەوام سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکەن.

راگەیاندنی قائیمقمییەتی قەزای دوکان

13-1-2020