هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری ده‌دات
روو له‌م ناوچانه نه‌كه‌ن
K24 – سلێمانی:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كات، "به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر بارینه‌ی سنووری شاخی ئه‌زمڕ و گۆیژه و دۆڵه‌ڕووتی گرتووه‌ته‌وه، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن".
ده‌قی ئاگادارییه‌كه
ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانییه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فر بارینه‌ی سنووری شاخی ئه‌زمڕ‌و گۆیژه و دۆڵه‌ڕووتی گرتووه‌ته‌وه، بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی رووداوی هاتوچۆ نه‌بن و گیانیان پارێزراو بێت.




