کۆنترین ماددەی زەوی دۆزرایەوە
تەمەنی ماددەکە چەندە؟
K24 – ههولێر:
زانایانی بواری خوێندنی نەیزەک، کۆننترین ماددەیان لە زەوی دۆزیەوە کە لە بۆشای ئاسمان بۆ سەر رووی زەوی بەربووەتەوە.
ئەو زانایانە توانیان پاشماوەی وردەی بەردی بۆشای ئاسمان بدۆزنەوە کە شەستەکانی سەدەی رابردوو بۆ سەر زەوی بەربووەتەوە، تەمەنی حەوت ملیار و 500 ملیۆن ساڵە.
زانایان دەڵێن، کاتێک ئەستێرەکان دەمرن، ئەو ماددانەی پێکیان دەهێنن بە بۆشای ئاسماندا پەرش و بڵاودەبنەوە، دەبنە ئەستێرە، هەسارە، مانگ و نەیزەکی نوێ.
دەشڵێن، ئەم وردە و هاڕاوە بەردانە، تەمەنیان بۆ پێش دروستبوونی هەسارەی زەوی دەگەڕێتەوە بەوەی تەمەنی زەوی چوار ملیار و 500 ملیۆن ساڵە، هەروەها تەمەنی خۆر، چوار ملیار و 600 ملیۆن ساڵە.
فیلیپ هێک، پرۆفیسۆر لە زانکۆی چیکاگۆ دەڵێت: "ئەمە نموونەی بنەڕەتی ئەستێرەکانە، ئەمانە تۆز و خۆڵی ئەستێرەی راستەقینەن".
BBC