وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: حکوومەتی هەرێم ناوەند و دیبلۆماتەکانمان زۆر باش دەپارێزێت
"ئه‌مەریكا هیچ نیازێكی ئاڵۆزكردنی ره‌وشه‌كه‌ی نییه و له‌گه‌ڵ ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه"
K24 – هه‌ولێر:
دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزيك له‌باره‌ی ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هەرێمی كوردستان له هه‌ولێر، سوپاسی هاوپه‌یمانێتی كوردی كردووه و ئاشكراشی كردووه كه ئه‌مەریكا هیچ نیازێكی ئاڵۆزكردنی ره‌وشه‌كه‌ی نییه و له‌گه‌ڵ ئارامبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، شنکەر دەڵێت، ئه‌مەریكا شانازی به هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كورد له عێراق ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌كانیدا لە هه‌ولێر باسیان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووەتەوە.
هه‌روه‌ها شنكه‌ر باسی له گرنگی پێگه‌ی كوردی له ناوچه‌كه كرد و ده‌ڵێ كورد لایه‌نێكی سه‌ره‌كیین له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گوتیشی، په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991.
هەروەها لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک شنكه‌ر روونیکردەوە، هۆكاری سه‌ردانیكردنی هه‌ولێر و نه‌چوونی بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێشتا دۆخی به‌غدا ئاڵۆزە.
دووپاتیشکردەوە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانایه‌كی زۆرباشی له پاراستنی دیپلۆماتكار و ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مەریكا هه‌یه.
H.J