ئێران هۆشداری ده‌داته چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا
زه‌ریف: پێشتر فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیامان ئاگاداركردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، پێشتر تاران وڵاتانی ئه‌وروپای له لێكه‌وته‌كانی له‌بارچوونی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئێران هۆشداریشی دایه هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و جه‌ختی كرده‌وه، "له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی نا به‌جێ یانیش نیازخراپی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، وه‌ڵامێكی توندی هاوشێوه و گونجاویان بۆ رێكاره‌كانی ئه‌وروپا ده‌بێت".
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا هاتووه، "په‌نابردنی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ په‌ره‌پێدان به ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، هه‌نگاوێكی هه‌ڵچوونه و له لاوازی خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌لاڕێدابردنی رێككه‌وتنه‌كه بده‌ن، پێویسته به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانیش بگرن".
وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، "وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه وه‌ك پێشان به شێوه‌یه‌كی بونیادنه‌رانه و نیازپاكی پارێزگاری له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكات و پشتگیریش له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه له‌بار نه‌چێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: "دوای زیاتر له ساڵێك، هیچ هه‌نگاوێكی هه‌ستپێكراو و راسته‌قینه له وڵاتانی ئه‌وروپا به‌دی نه‌كراوه، كه پابه‌ندبوونیان به رێككه‌وتنه‌كه پشتڕاست بكاته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵێنیان له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی هاوبه‌شی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا به ئێرانیان دابوو".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سووربوونی خۆی له نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاند، به‌م دواییانه وڵاتانی ئه‌وروپا داوا ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كه، پێویسته رێككه‌وتنێكی دیكه‌ی جێگره‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه پێشنیاز ده‌كرێت، به‌ڵام تاران ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ رێككه‌وتنێكی دیكه له‌مباره‌یه‌وه بكات.
H.B