كیكی سێتین له یه‌كه‌مین راهێنانی دا ئه‌م پلانه‌ی به گوێی یاریزانه‌كاندا چرپاندووه
پلان و تێبینییه‌كانی كیكی سێتین له یه‌كه‌مین راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا
دوای ئه‌وه‌ی كیكی سێتین له شوێنی ڤاڵڤێردی به راهێنه‌ری نوێی بارسێلۆنا ده‌ستنیشان كرا، له یه‌كه‌مین سه‌ردانی بۆ شوێنی راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا پلانی خۆی به گوێی یاریزانه‌كاندا چرپاند و به‌شێك له بیرۆكه‌كانی خۆی بۆ یاریزانه‌كان روونكرده‌وه.
ڤاڵڤێردی له هاوینی 2017 سه‌ركردایه‌تی راهینه‌رایه‌تی بارسێلۆنای گرته ده‌ست و له كۆی 145 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 97 بردنه‌وه، 32 به‌رامبه‌ربوون و 16 شكستی هه‌بوو، دوای دوو وه‌رز نیو شه‌وی رابردوو دوورخرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كیكی سێتین سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێنانی بارسێلۆنای كرد له یه‌كه‌مین ده‌ستپێكی پلانه‌كانی به كاركردن له‌سه‌ر هێڵی ناوه‌راست ده‌ستی به قسه‌كانی كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، كیكی سێتین له راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێت له یارییه‌كانی داهاتوو هێڵی ناوه‌راستی بارسێلۆنا چاكسازی تێدا بكرێـت و جیاواز بێت له جاران.
كیكی سێتین ئه‌وه‌شی گوتووه كه پلان و یاریكردنی بارسێلۆنا له یارییه‌كانی داهاتوو له مارك شتیگنی گۆڵپارێز ده‌ستپێده‌كات و له‌وێوه پێشڕه‌وی بۆ گۆڵكردن ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه كیكی سێتین سه‌رسامه به ئاستی فیلیپی كۆتینهۆ و بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه و ده‌یخاته به‌شێك له پلانه‌كانی بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی هێڵی ناوه‌راستی بارسا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ره‌نگه ئارتورۆ ڤیدالی ناوه‌راستكاری چیللی ببێته یه‌كه‌مین قوربانی پلانه‌كانی راهێنه‌ره نوێیه‌كه و خوله‌كه‌كانی یاریكردنی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كه‌م ببێته‌وه.
پرۆفایلی كیكی سێتین
كیكی سیتینی61 ساڵ پێشتر وه‌ك یاریزان به یاریكردنی تۆپی پێی سه‌ركه‌ناره‌كان ده‌ستیپێكرد و دواتر خۆی گه‌یانده هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نار ده‌ریای ئیسپانیا، له كاروانی یاریكردنی نازناوی مایسترۆی پێدراوه و له سه‌رده‌می خۆی یه‌كێك بووه له باشترین یاریزانه‌كان،12 وه‌رز له‌گه‌ڵ رایسینگ سانتاندێر یاریی كردووه، به‌ڵام ده‌ستپێكی راهێنه‌رایه‌تی له یانه‌ی كانتابراین بوو، تا گه‌یشته پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی لاس پاڵماس و ریال بێتیس.
كیكی سیتین ده‌بێته شه‌سته‌مین راهێنه‌ر له مێژوودا سه‌ركردایه‌تی بارسێلۆنا بكات، وه‌كو یاریزان 22 یاریی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا كردووه،5 سه‌ركه‌وتن و5 یه‌كسان بوون و 12 دۆڕانی تۆمار كردووه، له‌كۆی ئه‌و یارییانه دوو گۆڵی له بارسا كردووه، وه‌كو راهێنه‌ریش حه‌وت جار رووبه‌ڕووی بارسا بووه‌ته‌وه و له شه‌شیان دۆڕاوه و ته‌نیا یارییه‌ك براوه بووه.
.jpg)