هاكان شوكور: ئۆردوگان ژیان و پاره‌ و ئازادی و هه‌موو شتێكی لێ زه‌وتكردم

هاكان شوكور: ئێستا له‌ ئه‌مریكا ده‌ژیم و شۆفێری ته‌كسیم و په‌رتووكیش ده‌فرۆشم

هاکان شوکور یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تورکیا دوای ساڵانێکی زۆر وازهێنان لە یاریکردن بۆ جاری یەکەم دەردەکەوێت و باس لە ژیانی خۆی لە ئەمریکا دەکات، ئەو یاریزانە دوای کودەتاکەی2016  وڵاتەکەی جێهێشت و ئێستا لە ئەمریکا شۆفێری تاکسیە و کاری فرۆشتنی پەرتوک دەکات.

هاكان شوكور له‌ دیمانه‌یه‌كدا كه‌ له‌ پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا بڵابۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: هیچ شتێک بۆ من نەماوە و هەموو شتێکم کۆتایی هات، ئەردۆگان هەموو شتێکی لێبردم مافی ئازادی، مافی رادەربڕین و مافی کارکردن و هیچ کەسێکیش ناتوانێت باس لەوە بکات کە رۆڵی من لە کودەتاکەی2016  چی بوو، من هیچ کاتێک خائین نەبووم بەرامبەر بە گەلەکەم و تێرۆرستیش نیم.

هاكان شوكور كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا گوتیشی: ئەو کاتەی کە کێشەکانم لەگەڵ ئەردۆگان دەستی پێکرد، چەند گروپێک هەرەشەیان لێکردم، هێرشیان کردە سەر فرۆشگای خێزانەکەم و کێشەیان بۆ منداڵەکانم دروست کرد و باوکی منیان زیندانی کرد و هەموو داراییەکانی منیشیان دەست بەسەردا گرت و ناچار بووم بێمە ئەمریکا و سەرەتا لێرە کافێیەکم کردەوە، بەڵام خەڵکانێکی سەیر هاتووچۆی کافێکەی منیان دەکرد و ناچار بووم وازی لێ بێنم، ئێستاش لە شاری کالیفۆرنیا کاری تاکسی ئینتەرنێتی  و فرۆشتنی پەرتووک دەکەم.

هاكان شوكوری ته‌مه‌ن 48 ساڵان پێشتر له‌ هاوینی 1992 یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای به‌ گرێبه‌ستێكی خۆرایی ئه‌و یاریزانه‌ی له‌ یانه‌ی بورسا سپۆرت گواسته‌وه‌، دواتر له‌ ساڵی 2000 به‌ 6 ملیۆن یۆرۆ به‌ یانه‌ی ئینته‌ر میلانی فرۆشت، پاشان ریزه‌كانی یانه‌ی ئینته‌ر میلان، تۆرین و پارمای ئیتاڵی تاقی كرده‌وه‌، له‌ پرێمه‌رلیگیش یاری بۆ یانه‌ی بلاكبێرن رۆڤێرز كردووه‌ و دواتر له‌ 2008 وازهێنانی له‌ یاریكردن راگه‌یاند.