له تایله‌ند خه‌ونی عێراقییه‌كانیان له گۆڕنا
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانێتی بێبه‌شبوو
عێراق له دواین یاریی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می جامی ئاسیای 23 ساڵان رووبه‌رووی تایله‌ند بووه‌وه و نه‌گه‌یشته قۆناخی داهاتوو و له پاڵه‌وانێتی ئۆڵمپیكی په‌كینی 2020ـیش بێبه‌ش بوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی تایله‌ند له‌سه‌ر خاكی خۆی رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه‌وه، عێراقییه‌كان ته‌نیا به بردنه‌وه ده‌گه‌شتنه قۆناخی داهاتووی جامی ئاسیایی خوار 23 ساڵان كه پاڵاوتنیشه بۆ گه‌یشتن به ئۆڵۆمپیكی تۆكیۆی 2020.
پێچه‌وانه‌ی ویستی عێراقییه‌كان ناوبژیوان به پشتبه‌ستن به ڤار لێدانی سزای بۆ تایله‌ند هه‌ژماركرد، جانیرساك لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكرد و تایله‌ندی به گۆڵی یه‌كه‌م پێشخست و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه مایه‌وه.
ته‌نیا چوار خوله‌ك به‌سه‌ر گێمی دووه‌م تێپه‌ری و محه‌مه‌د قاسم ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ عێراق یه‌كسان كرده‌وه و سێیه‌مین گۆڵی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه تۆماركرد.
یارییه‌كه تا كۆتایی به‌یه‌كسانبوون مایه‌وه و عێراق به 3 به‌رامبه‌ربوونی له‌سه‌ر یه‌ك ماڵئاوایی له جامی ئاسیای خوار 23 ساڵان كرد و تایله‌ندیش به كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ به پله‌ی دووه‌م گه‌یشته قۆناخی داهاتوو.
له یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان كۆمه‌له ئوسترالیای و به‌حرێن رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه، ئوسترالیا به به‌رامبه‌ربوون راسته‌وخۆ ده‌گه‌شته قۆناخی داهاتوو به‌حرێنیش ته‌نیا بژارده‌ی بردنه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م بوو، له خوله‌كی 34 رامی نه‌جارینی گۆڵێكی بۆ ئوسترالیا كرد و ئه‌ركی به‌حرێنییه‌كانی قورس‌تر كرد، له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م محه‌مه‌د جاسم گۆڵی به‌رامبه‌ری به‌حرێنی تۆماركرد.
گێمی دووه‌م گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات و ئوسترالیا هاوشانی تایله‌ند گه‌یشته قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه و به‌حرێنیش هاوشانی عێراق ماڵئاوایی كرد.