نێچیرڤان بارزانی بهشداری له كۆڕبهندی ئابووری داڤۆس دهكات
3000 سهركرده بهشداری دهكهن
K24 – ههولێر:
بڕیاره نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بكات.
سەرۆکی کۆڕبەندەکە، "بۆرگ برێندا" رایگهیاند، تیمێکی بەھێز لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە بەشدار دەبن، لەناویشیاندا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەیە و باس لە رێکارەکانی ھێورکردنەوەی گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەن.
ھەروەھا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا، ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتان بەشداردەبن.
کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە 21 تا 24ی ئەم مانگە بەبەشداری 3000 سەرکردە و بەرپرس و بازرگان کە لە 118 وڵاتی دنیاوە بەشداردەبن لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.