وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر

K24 – هه‌ولێر:

بڕیاره‌ سبەی وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بكات.

لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، "محەمەد عەلی حەکیم"، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە سبەی "محەمەد عەبدولرەحمان" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، بە سەردانێک بگاتە بەغدا.

گوتیشی: له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆ لە بارەی هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ده‌كرێت.

بڕیاریشە وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.