نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانیا چەند پرسێکی ئەمنیان تاوتوێ کرد
"بەریتانیا لە هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت"
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای سەربازیی بەریتانی کۆبوونەوە و باسیان لە مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و هەماهەنگییەکان بۆ رێگریکردن لێی کرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/01/2020 له هه‌ولێر، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانی به سه‌رۆکایه‌تیی جه‌نه‌ڕال سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق و جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کونسولی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له پله‌دارانی سه‌ربازیی به‌ریتانی، دۆخی ئه‌منیی عێراق و پێشهات و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات، تاوتوێ کران.
په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی له ناوچه‌کانی مادده‌ی 140 و گرنگیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و رۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو که تیایدا به‌رده‌وامیی هاوکاریی به‌ریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرایه‌وه.
H.J