كەشناسی : بەفر و باران دەست پێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 و سلێمانی 11 دھۆك 14 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 18 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ دابارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاكان، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.