کارمەندێکی بەستنی تابلۆ کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیای ژاڵەی دەربەند تایبەت بە بەستنی تابلۆی ئوتومبێل بەناوی محەمەد عوسمان، لەکاتی دەوامی فەرمی خۆیدا بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە گەراجی تابلۆبەستن گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، رووداوەکە بە هۆی ئوتومبێلێکی کرێ (پاص) جۆری مارسیدس روویدا کە خۆی پێدا کێشاوە و لەکاتێکدا کارمەندەکە خەریکی بەستنی تابلۆ بووە بۆ ئوتومبیلێکی بارهەڵگر و بەداخەوە دوای چەند خولەکێک بەهۆی بەهێزی بەرکەوتنەکەوە گیانی سپاردووە.
H.J